وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه به‌كاری دێنین سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیان له‌سه‌ر جێگیر كراوه،كه له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه،وه هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی خێرایه له به‌كارهێنان،به‌ڵام زۆربه‌مان به‌هۆی هه‌ڵه به‌كارهێنانی تووشی كێشه ده‌بین(ڤایرۆس)،لێره‌دا ئێمه چه‌ند خاڵێكتان بۆ ده‌خه‌ینه روو تاوه‌كو تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بن و مۆبایله‌كانتان پارێزراو بێت.
سه‌ره‌تا:-چۆن بزانین تووشی ڤایرۆس بووینه یان نا
1-زۆربەى کات کە تووشى ئەو ڤایرۆسە بوویت چەند ئەپێکى ئابروبەر زیاد دەبن لە مۆبایلەکەت و لە کاتى کۆنێکت بوونت بە ئینتەرنێتەوە ئەوە راستەوخۆ مۆبایلەکەت خاو دەبێتەوە یان جام دەکات و تاماوەیەک دواتر بە خاوى ئیش دەکات.
2-کە کۆنێکت بووى بە ئینتەرنێتەوە هەر لە خۆیەوە ئەپیتر داونلۆد دەکات و انستۆلى دەکات و ریکلام دەکات.
3-لەخۆیەوە تەلەفۆن بۆ ژمارەى دەرەوە دەکات بەو شێوەیەش بالانست پێنامێنێ.
خاڵه‌كانی خۆپاراستن:-
1-ماركێت:-به‌كارهێنانی ماركێتی تر به‌ده‌ر له (پله‌ی ستۆری) وه‌ك (Aptoide,MoboMarket,MoboGenie,TutuApp…..هتد) ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ماركێتانه یاری و به‌رنامه‌ی هاككراوییان تێدایه‌و هیچ گه‌ره‌نتییان نییه بۆ پاراستنی مۆبایله‌كه‌ت.
2-ڕووت(Root):-ڕووتكردنی مۆبایل زیانێكی زۆری ده‌بێت بۆ مۆبایله‌كه‌ت چوونكه ئه‌و كارانه‌ی كه له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید قه‌ده‌غه كراوه به هۆی ڕووت ده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆی ڕووتكردن مۆبایله‌كه‌ت گه‌ره‌نتی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و نوێكردنه‌وه‌ی پێناگات له‌لایه‌ن ئهندرۆیدهوهو ئازاد ده‌بێت له به‌كارهێنان و گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ڕووت بێت ئه‌وا ڤایرۆس به ئاسانی دزه ده‌كاته ناو مۆبایله‌كه‌ت.
3-په‌یوه‌ندی ڕاست(TrueCaller):-یه‌كێكه له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی كه زۆربه‌مان به‌كاری دێنین كه به‌كاردێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناو و ژماره‌ی نه‌ناسراو به‌ڵام لێره‌دا شتێكی سه‌یرمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك هیچ كات مۆبایلی زیره‌كی به‌كار نه‌هێناوه بهڵامگهر چمارهكهی له ناو ئه‌م ئه‌په لێده‌ین بۆمان ده‌دۆزێته‌وه لێره‌دا پرسیار ده‌كرێت چۆن ئه‌م ناوه دۆزرایه‌وه؟؟بێگوومان ئه‌م ئه‌په ناوه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ت دزه پێده‌كات و ده‌یخاته ناو ئه‌په‌كه‌ی دووه‌م هۆكار كه وات لێده‌كات ئه‌م ئه‌په به‌كارنه‌هێنیت بریتی یه له ئه‌وی كه په‌یوه‌ندی خۆكارانه ده‌كات بۆ ژماره‌یه‌كی بیانی له‌وانه‌یه زۆرێكمان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووبین.
4-هاك:- وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌ی كورد حه‌زی لێیه فێری هاككردن ببێت به‌ڵام هاككرد كارێكی زه‌حمه‌ته‌و هیچ شتێك نییه به‌ناوی هاك له كوردستان ته‌نها شتێك هه‌یه ئه‌ویش په‌ڕه‌ی ته‌زویر به‌ڵام ئه‌مه‌ش هاك نییه به‌ڵكو دزییه بۆیه هه‌وڵ مه‌ده به ئه‌ندرۆید فێری هاك ببیت چونكه له‌وانه‌یه مۆبایله‌كه‌ی خۆت هاك بكرێت یان توشی ڤایرۆس ببێت.
_______________________________________________________________________________________
دژه ڤایرۆسێكی باش بۆ ویندۆز
دژه ڤایرۆس بۆ ئه‌ندرۆید
دووه‌م دژه ڤایرۆس بۆ ئه‌ندرۆید





